بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی: شۆردنی ئۆتۆمبێل لە بەردەرگای ماڵان قەدەغەیە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی هاوڵاتییان لە شۆردنی ئۆتۆمبێل لە بەردەم دەرگای ماڵەکانیان ئاگادار دەکاتەوە.


ئەمڕۆ شەممە 9ی ئابی 2025، بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەری ئاوی سلێمانی رایگەیاند، "شۆردنی ئۆتۆمبێل لەبەردەرگای ماڵان قەدەغەیە، تەنانەت ئەگەر بە ئاوی بیریش ئەنجامبدرێت".

لەبارەی سزاکەیەوە بەختیار تاهیر وتی، "سزای ئەو کەسانەی ئۆتۆمبێل لە بەردەرگا دەشۆرن لە 50 هەزار دینارەوە دەستپێدەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "هەر کەسێک ئامادەنەبێت پارەی سەرپێچییەکەی بدات، دەچێتە سەر هەژماری قەرزی ئاوەکەی".


PM:05:57:09/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 648 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو