بڵێسه جه‌بار فه‌رمان له ساڵیادی كۆچی دوایی باوكی: سات به سات ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین
وێستگه‌نیوز-
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی ئەنجومەنی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ساڵیادی كۆچی دوایی باوكی‌دا رایگه‌یاند كه "سات به سات ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه، له‌ده‌ستی ده‌ده‌ین، ده‌شڵێت: "سوپاس بۆ خوا كه ئه‌مڕۆی هه‌رێم-ت نه‌بینی".
له پۆستێكدا له فه‌یسبووك، بڵێسه جه‌بار فه‌رمان له ساڵیادی كۆچی دوایی باوكی نووسیویه‌تی: "مه‌رگت تا ئه‌م ساته‌ش تاساندووینی، به‌ڵام زۆركات سوپاسگوزاری خواین كه ئه‌م بارودوخه‌ت به‌چاو نه‌بینی".
بڵێسه جه‌بار فه‌رمان ده‌ڵێت: "ئه‌و رێبازه‌ی تۆ و هاوڕێكانت له پێناویدا خه‌باتتان كرد و بۆی تێكۆشان، ئێستا نه‌ك ئامانجه‌كانتان نه‌هاتونه‌ته دی ته‌نانه‌ت ئه‌وه‌ی كه به ده‌ستیش هاتبوو رۆژ به رۆژ و سات به سات له‌ده‌ستی ئه‌ده‌ین".
بۆ باوكیشی رایگه‌یاندووه كه "سوپاس بۆ خوا كه ئه‌م ڕۆی هه‌رێم و خانه‌قینت نه‌بینی. ره‌وانت شاد و جێگات به‌هه‌شت بێ".
جه‌بار فه‌رمان ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌ركرده‌ی باڵای ئه‌و حیزبه بوو. له ماوه‌ی ژیانیدا چه‌ندین پۆستی باڵای یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی وه‌رگرتووه، له‌وانه: به‌پرسی مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی ڕێكخستنی سلێمانی، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی له مه‌كته‌بی ته‌نفیزیی به‌ره‌ی كوردستانی، لێپرسراوی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ریی یه‌كێتیی، وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ی هه‌رێم، وه‌زیری شاره‌وانی هه‌رێم به‌وه‌كاله‌ت و هه‌روه‌ها جێگری فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان. له 9ی ی ئابی 2007 له ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد.
PM:04:16:09/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1736
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت