به‌غداد ئه‌لیه‌وم: ته‌یف سامی داوای داتای 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ری (هه‌ژماری من)ی كردووه بۆ ته‌وتین
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 9ی ئابی 2025 ئاژانسی به‌غداد ئه‌لیه‌وم له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق داوای له شاندی ته‌كنیكی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا كردووه كه ورده‌كاری ته‌واوی ناوی ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه پێشكه‌ش بكه‌ن كه له پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" تۆماركراون، كه نزیكه‌ی 800 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر له‌خۆده‌گرێت.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه به "ئاگادار" وه‌سف كراوه و ناوی نه‌براوه، ده‌ڵێت: "ته‌یف سامی جه‌ختی له پێویستی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و داتایانه بۆ بانكه‌كانی رافیده‌ین و ره‌شید كردووه‌ته‌وه به مه‌به‌ستی ته‌وتینكردنی مووچه به پێی میكانیزمه په‌سه‌ندكراوه‌كان".
پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" یه‌كێكه له پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجی پرۆژه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ژماری بانكیی بۆ زیاد له یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار مووچه‌خۆر له فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خانه‌نشینانی هه‌رێم بكاته‌وه.
له ئێستادا پڕۆژه‌كه نزیكه‌ی 800 هه‌زار كارمه‌ندی وه‌زاره‌ته جیاوازه‌كانی هه‌رێم له‌خۆده‌گرێت، كه له‌و بانكانه‌ی له هه‌رێم كارده‌كه‌ن هه‌ژماریان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه كه "به‌ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه كه‌رتی بانكی له‌هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانیش سودمه‌ندی سه‌ره‌كی سیسته‌مه‌كه ده‌بن و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری و كارئاسانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "هه‌ژماری من یه‌كێكه له گرنگترین پڕۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆ، كه به هه‌ماهه‌نگی ڕاسته‌وخۆ له نێوان نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌نجام ده‌درێت".
PM:03:42:09/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1428
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت