ته‌رمی هاوڵاتیه‌ك له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه
وێستگه‌نیوز، عومه‌ر ئه‌حمه‌د-
ته‌رمی هاوڵاتیه‌كی به‌ڕه‌گه‌ز عه‌ره‌ب له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا دۆزرایه‌وه، وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی-یش ده‌ڵێت كه به‌هۆی جه‌ڵده گیانی له‌ده‌ست داوه.
سه‌ركه‌وت ئه‌حمه‌د وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی به وێستگه‌نیوزی راگه‌یاند كه به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمی هاوڵاتییه‌ك له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌یدا له نزیك پاركی ئازادی دۆزراوه‌ته‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی ده‌ڵێت: "ئه‌و كه‌سه‌ی كه گیانی له‌ده‌ست داوه عه‌ره‌به و ته‌مه‌نی له سه‌رووی 40 ساڵه".
راشیگه‌یاند كه به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان شه‌و جه‌ڵده لێی داوه و به‌وهۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ست داوه.
AM:10:47:09/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1648
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت