هاوڵاتییەکی دانیشتووی هەولێر لە رووبارێکی سنووری خەلیفان خنکا
وێستگەنیوز_
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، ژنێک بە ناوی فرمێسک بارزان، تەمەن 31 ساڵان، لە رووباری قەمەریان لە سنووری قەزای خەلیفان خنکا.
رەوەند مەغدید، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، ئەو ژنەی خنکاوە دانیشتووی شاری هەولێرە و لەگەڵ خێزانەکەی بە مەبەستی گەشت و سەیران سەردانی ناوچەکەیان کردووە.
ئاماژەی بەوەشکرد: "دوای چەند خولەکێک لە خنکانی، تیمەکانمان توانییان تەرمەکەی لە رووبارەکە دەربهێنن".
دواتر، تەرمی ژنەکە رەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە بۆ توێکاریی زیاتر.
PM:08:46:08/08/2025
ئهم بابهته 376
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت