ژماره‌ی کوژراوانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌ززه 61 هەزار کەسی تێپەڕاند
وێستگەنیوز_
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین نوێترین ئاماری کوژراوانی هێرشەکانی ئیسرائیلی بۆسەر کەرتی غەززە بڵاوکردەوە.
ئەمڕۆ هه‌ینی، 8ـی ئابی 2025، وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ڕایگه‌یاند، ژماره‌ی كوژراوانی فه‌ڵه‌ستینی له كه‌رتی غه‌ززه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل له‌وه‌ته‌ی 7ـی ئۆكتۆبه‌ری 2023ـوه گه‌یشتووه‌ته 61 هه‌زار و 330 كه‌س.
ئاماژەی بەوەشکردووە، له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشانه‌دا، 152 هەزار و 359 هاوڵاتی دیكه‌ی كه‌رتی غه‌ززه بریندار بوونه.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووشی بڵاوکردووەتەوە کە تێیدا 72 هاوڵاتی غه‌ززه له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی سوپای ئیسرائیل‌دا كوژراون و 314ـی دیكه‌ش بریندار بوون.
PM:08:42:08/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 340
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت