ئاسایشی ڕاپەڕین بەهۆی ڕەشە وڵاخێکی گەورەی گوماناویەوە دووکەس دەداتە دادگا


وێستگەنیوز_

هۆبەی ئابووری یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەنگەسەر لە بازگەی دەروکۆتر دەستیان گرت بەسەر یەک سەر ئاژەڵی گوماناوی کە خاوەنەکەی بە نیاز بوو لە گوندی باراوا بیگوازیتەوە ناو ناحیەی سەنگەسەر و بیدات بەگۆشت فرۆشەکان و دواتر بفرۆشرێت بەهاوڵاتیان.

لەلایەن  دکتۆری ڤێتەرنەری سەنگەسەر و پشکنینی بۆئەنجامدار دەرکەوت ئاژەڵەکە لەکاتی لەوەڕاندن هەڵدێراوە و مرداربووەتەوە بەڵام خاوەنەکەی ویستویەتی سەری ببڕێت لەکاتی سەربڕینەکەشی تەنها سەرپێستیان بڕی بوو، چەقۆکە بەتەواوی نەگەیشتبووەتە ملی رەشە وڵاخەکە و بەگوێرەی ڕێنمایی تەندروستی بەسەربڕین حساب نەکرا، بۆیە لیژنەکە بڕیاری لە ناوبردنی سەر ئاژەلەکەیدا و خاوەنەکەی و شۆفێرەکە و ئەو ئۆتۆمبیلەی ئاژەلەکەیان پێ دەگواستەوە ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە. 

لەئێستادا لە دادگای لێکۆڵینەوەی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ڕاپەڕین بەپێی ماددەی 240 لەیاساکانی سزادان ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەلدا دەکرێت.


PM:07:44:08/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت