داهاتی پارێزگای سلێمانی کەمیکردووە
وێستگەنیوز-
ماڵپەری شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوکردەوە، کە کۆی گشتیی داهاتەکە نۆ ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 860 دینارە.
ئەمڕۆ هەینی 8ی ئابی 2025، ماڵپەڕی شەفافییەت داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی بڵاوكردەوە، بەپێی راگەیەندراوەكە كۆی گشتی داهاتی سلێمانی، هەڵەبجە، گەرمیان و راپەرین لە هەفتەی رابردوودا نۆ ملیار و 530 ملیۆن و 491 هەزار و 860 دینار بووە.
ئاماژە بەوەشکراوە، "زۆرینەی داهاتی هەفتەی رابردوو بەشێوەی نەختینەیی بووە بە رێژەی لە 63%".
ئەوەش لەکاتێکدایە، هەفتەی پێشووتر داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی گەرمیان و راپەڕین زیاتر لە 16 ملیار دینار بووە.
PM:12:23:08/08/2025
ئهم بابهته 228
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت