سۆمۆ: گرێبەستەکانى فرۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستان تەواوکراون


وێستگەنیوز-

کۆمپانیاى سۆمۆ بۆ بەبازاڕکردنى نەوتى عێراق رایدەگەیەنێت، گرێبەستیان لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکانى نەوت بۆ فرۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستان تەواوکردووە.


ئەمڕۆ هەینی 8ی ئابی 2025، عەلى نزار، بەڕێوەبەرى گشتیی کۆمپانیاى سۆمۆ رایگەیاند، :کۆمپانیاکە سەرجەم ئامادەکارییەکانى بۆ هەناردەکردنەوەى نەوتى هەرێمى کوردستان تەواوکردووە، گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیا کڕیارەکانى نەوت بۆ فرۆشتنى نەوتى هەرێمى کوردستان تەواوکراوە".

ئاماژەی بەوەکردووە، "کۆمپانیاکە لە ئامادەکارى تەواودایە و هەناردەکردنەوەى نەوت بەستراوە بە رادەستکردنى نەوتى بەرهەمهێنراو لەلایەن کۆمپانیاکانەوە".

بەپێی رێککەوتنى نێوان هەولێر و بەغدا پێویستە هەرێمى کوردستان رۆژانە 230هەزار بەرمیل نەوت رادەستى سۆمۆ بکات.


PM:12:05:08/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت