کەشناسیی هەرێم: پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە


وێستگەنیوز-

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رەوشی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوە.


کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، "ئەمڕۆ هەینی 8ی ئابی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بەگشتی 1 بۆ 2 پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە".

ئاماژە بەوەکراوە، "سبەی شەممە 9ی ئابی 2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت، پلەکانی گەرما بە گشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.

بەرزترین پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی هەرێم:

هەولێر : 43 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 42 پلەی سیلیزی
دهۆک : 40 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 41 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 43 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 35 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 45 پلەی سیلیزی


AM:10:49:08/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت