محەمەد حاجی مەحمود: باشترین چارەسەر بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە کشانەوەی کوردە لە بەغدا
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ هەینی 8ی ئابی 2025، لە یادی 49 ساڵەی دامەزراندنی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە گوندی گوڵەخانەی سەر بە پارێزگای هەڵەبجە نمایشێکی سەربازی بەڕێوەچوو.
محەمەد حاجی مەحمود، سەرۆکی حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان لە ساڵیادی دامەزراندنی حزبەکەیدا لە گوڵەخانە لە پەیامێکدا رایگەیاند،
کورد هەموو شتێکی لەگەڵ بەغدا تاقیکردووەتەوە، ئێستا باشترین چارەسەر بۆ دەربازبوون لەم قەیرانە کشانەوەی کوردە لە بەغدا".
باسی لە هەرێمی کوردستان کرد و وتی، "هەرێمی کوردستان هەرێمێکی دەستووری و یاسایی و شەرعییە".
وتیشی، "ئەمڕۆ کورد هێزێکی گرنگ و کاریگەر و بەهێزە، لە هەرجێگەیەک کورد و پێشمەرگەی لێبێت لەوێ دیموکراتی هەیە".
محەمەد حاجی مەحمود راشیگەیاند، "کورد ئەونە هێزێکی کاریگەرە کە دوژمنان لە زینداندا گفتوگۆیان لەگەڵدا دەکەن".
AM:09:54:08/08/2025
ئهم بابهته 316
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت