نوێنەری نوێی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دیاری کرا


وێستگەنیوز_

نوێنەری نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان دیاری کرا و دەست بە کار بوو. 

عەمید عەبدولستار یاسین زێباری، بەڕێوەبەری پێشووی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە، 07ـی ئابی 2025، وەک نوێنەری نوێی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق دەستبەکار بووم."

عەمید عەبدولستار زێباری لە شوێنی لیوا عەبدوڵخالق تەڵعەت، کە تەمەنی یاسایی تەواو بووە و خانەنشین بووە؛ دیاری کراوە.  ئاماژەی بەوەش دا "هەوڵ دەدەم بە باشترین شێوە نوێنەرایەتیی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەم و ئەو ئەرکە سەربازییانەش کە پێم دەسپێردرێن، بە ڕێکوپێکی ئەنجام بدەم." 

ئەوەشی خستەڕوو، "کاری لە پێشینەمان لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەكانی عێراق، ڕێگریکردن دەبێت لە دووبارەبوونەوەی هێرشی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان (درۆن) بۆ سەر هەرێمی کوردستان و بەتایبەت کێڵگە نەوتییەکانی."


PM:02:42:07/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 276 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو