لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و لە عێراق بەرزدەبێتەوە


وێستگەنیوز_

دەستەی کەشناسیی عێراق هۆشداری دەدات لە هاتنی شەپۆلێکی نوێی گەرما بۆ پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق. بە پێچەوانەوە، لە هەرێمی کوردستان پێشبینی دابەزینی پلەکانی گەرما دەکرێت. 
 
بە گوێرەی پێشبینییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاسمانی هەرێمی کوردستان بە گشتی ساماڵ دەبێت. خێرایی با لەنێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا دەبێت و پلەی گەرماش بەراورد بە دوێنێ بە (1-2) پلە نزم دەبنەوە.
 
سەبارەت بە سبەی، هەینی، 8ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئاسمان ساماڵ دەبێت، ئەگەرى بەرزبوونەوەى تۆز و خۆڵێکى کەم هەیە.
 
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ سبەی (هەینی):
 
گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 43 پلەی سیلیزی
هەولێر: 42 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 41 پلەی سیلیزی
دهۆک: 40 پلەی سیلیزی
سۆران: 39 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 32 پلەی سیلیزی

دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق دەڵێت: "لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی دیکەی گەرما روو لە عێراق دەکات، بەتایبەتی پارێزگاکانی باشوور و ناوەڕاست."
 
ئاماژە بەوەشکراوە، پلەی گەرما لەو شەپۆلەدا دەگاتە سەرووی 50 پلەی سیلیزی، بەتایبەتیش لە پارێزگاکانی بەسرە و میسان و کاریگەریی شەپۆلەکە رەنگە تاوەکو کۆتایی هەفتەی داهاتوو بەردەوام بێت.
  
پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
 
بەسرە و زیقار: 50 پلەی سیلیزی
موسەننا و میسان: 49 پلەی سیلیزی
نەجەف، دیوانییە، واست و بابل: 48 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 45 پلەی سیلیزی
هەولێر: 44 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 43 پلەی سیلیزی
دهۆک: 41 پلەی سیلیزی


PM:12:55:07/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو