پۆلیس ده‌ستگیركردنی كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی ئه‌و كارمه‌نده‌ی به‌نزینخانه‌یه‌ی راگه‌یاند كه ته‌قه‌ی كرد و سێ كه‌سی كوشت.
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه ڕێكه‌وتی (6-8-2025) كاتژمێر (8:30)خوله‌ك له به‌نزیخانه‌یه‌ك له شه‌قامی كۆیه كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه و شۆفێرێك و سه‌رنشینی ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بێته ده‌مه‌قاڵییان، له‌لایه‌ن كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه‌وه ته‌قه ده‌كرێت و له ئه‌نجامدا سێ هاووڵاتی ده‌كوژرێن".
پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ڵێت: "ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانمان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیس تۆمه‌تباریان ده‌ستگیر كرد و له ئێستاشدا به بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر ڕاگیراوه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕووداوه‌كه به‌رده‌وامه".
ئه‌مشه‌و له به‌نزینخانه‌ی شێر له‌سه‌ر رێگای هه‌ولێر- كۆیه و نزیك ماجدی مۆڵ شه‌ڕ روویدا و ته‌قه كرا و "له ئه‌نجامدا سێ كه‌س كوژراون".
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان هۆكاری شه‌ڕه‌ته‌قه‌كه‌ش ئه‌وه‌بووه كه دوو كه‌س كه عه‌ره‌بن له‌گه‌ڵ كارمه‌ندێكی به‌نزینخانه‌كه كردوویانه به كێشه له‌سه‌ر پاره، دواتر كارمه‌ندی به‌نزینخانه‌كه چه‌ك ده‌هێنێت و ده‌ستڕێژی گوله ده‌كات و دوو عه‌ره‌به‌كه ده‌كوژێت و كه‌سێكی دیكه‌ش كه په‌یوه‌ندی به شه‌ڕه‌كه‌وه نه‌بووه، كوژراوه.
PM:10:23:06/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1156
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت