بە تۆمەتی دانانی کامێرای نهێنی و تۆمارکردنی ڤیدیۆی ناشیاو باندێک دەستگیرکران
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتىی ئاسایشى هەولێر دەستگیرکردنی باندێکی راگەیاند کە کامێرای نهێنیان لە باڵەخانەیەک داناوە و ڤیدیۆی ناشیان تۆمارکردووە.
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتىی ئاسایشى هەولێر رایگەیاند، "بە فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، سێ تۆمەتبار دەستگیرکراون، تۆمەتبارەکان یەکەیەکى نیشتەجێبوونیان لە هەولێر بەکرێ گرتووە، کامێراى نهێنییان لەژوورى نووستن جێگیرکردووە و لەرێگەى چەند ئافرەتێکەوە 10 کەسیان فریوداوە و ڤیدیۆى نەشیاوی ئەوکەسانەیان تۆمارکردووە".
ئاماژە بەوەکراوە، "پاش تۆمارکردنى گرتە ڤیدیۆ نەشیاوەکان، داواى بڕە پارەیەکى زۆریان کردووە و دواتر هەڕەشەى بڵاوکردنەوەى گرتە ڤیدیۆکانیان کردووە، دوای دەستکەوتنى زانیاریى هێزەکانی ئاسایش دەستگیریانکردوون".
لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، باندەکە لە سێ کەس پێکهاتوون بە ناوەکانی، "(ق ، أ ، ع) و (م ، غ ، س)و(ف، ف ،ج)".
بەرێوەبەرایەتى ئاساشى هەولێر داوا لە هاونیشتمانییان دەکات لە هەر حاڵەتێکى هاوشێوە بەخێرایی ئاگاداریان بکەنەوە.
PM:09:40:02/08/2025
ئهم بابهته 296
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت