پۆلیسی سلێمانی: لەسەر دۆسیەی كوشتنی خوشكەكەی تۆمەتبارێك خۆی رادەست کرد
وێستگەنیوز-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەسەر دۆسیەی كوشتنی خوشكەكەی خۆی، تۆمەتبارێك خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیس كرد.
ئەمڕۆ شەممە 2ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، "دوای ئەوەی نیوەڕۆی ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی ئاگادار كرایەوە لە بوونی رووداوێكی كوشتن لە گەڕەكی شێخ عبدالقادری چوێسە لەشاری سلێمانی، دەستبەجێ مەفرەزەكانی پۆلیسی سلێمانی گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و كەشف و هێڵكاری شانۆی تاوان ئەنجامدرا".
ئاماژە بەوەکراوە، "بەبڕیاری دادوەر هێزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان، پۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی و مەفرەزەكانی دەزگای ئاسایشی هەرێم بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار ، سەرەنجام تۆمەتبار خۆی ڕادەستی هێزەكانی پۆلیسی سلێمانی كرد".
ئەوەشخراوەتەڕوو، "لەئێستادا تۆمەتبار (ت ، س ،أ) بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەتۆمەتی كوشتنی خوشكەكەی خۆی ، بەپێی ماددەی 406 لە یاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە بەردەوامە".
PM:05:27:02/08/2025
ئهم بابهته 348
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت