عومه‌ر گوڵپی: ناردنی 120 ملیار دینار و راده‌ستكردنی نه‌وت ده‌بێته‌هۆی مسۆگه‌ریی مووچه
وێستگه‌نیوز-
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند ناردنی 120 ملیار دینار و راده‌ستكردنی نه‌وت ده‌بێته‌هۆی مسۆگه‌ریی مووچه، ده‌شپرسێت: "بۆ یه‌بێ پارتی و یه‌كێتی دڵخۆشبن به برسیكردنی خه‌ڵك؟".
عومه‌ر گوڵپی كاندیدی سه‌ركه‌وتووی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووك نووسیویه‌تی: "ناردنی (120 ملیار) دینار‌و فرۆشتنی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ی ئێسته‌ی نه‌وت له ڕێگه‌ی (سۆمۆ)وه ده‌بێته هۆی مسۆگه‌ریی مووچه".
ده‌شڵێت: "پارتی و یه‌كێتی بۆ دوایده‌خه‌ن و نایده‌ن تا گرفت بۆ مووچه دروست نه‌بێ؟".
ئه‌و كاندیده سه‌ركه‌وتووه‌ی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری بۆ په‌رله‌مانی كوردستان ده‌پرسێت "بۆ ئه‌بێ دڵخۆشبن به برسیكردنی خه‌ڵك؟".
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ 2ی ئابه به‌ڵام تا ئێستا مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان مووچه‌ی مانگه‌كانی حوزه‌یران و ته‌مموزی رابردوویان وه‌رنه‌گرتووه.
حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕێیه به‌غدا پاره بنێرێت تا دابه‌شی بكات، به‌پێی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، ده‌بێت هه‌رێم 120 ملیار و نه‌وت راده‌ست بكات، كه تا ئێستا هیچیان راده‌ست نه‌كردووه.
AM:10:28:02/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 416
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت