لە هەرێمی کوردستانەوە شوێنی ئوسامە بن لادن ئاشکرا کراوە
وێستگەنیوز-
سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، ئەمەریکییەکان لەڕێگەی هەرێمی کوردستانەوە شوێنی مانەوەی ئـوسامە بن لادن، سەرۆکی رێکخراوی قـاعـیدەیان لە پاکستان ئاشکراکردووە، له به‌رامبه‌ر ئه‌و زانیارییه‌شدا بڕی دوو ملیۆن دۆلار دراوه به ئاسایش.
دەزگای میدیای پەنجەرە کە دەزگایەکی میدیایی ئەهلیی ئازادە و لەلایەن کۆمەڵێک رۆژنامەنووسی دیار و سەربەخۆوە بەڕێوە دەبرێت کە دیارترینیان دڵشاد ئەنوەر و ئازاد عوسمانە کە ماوەی زیاتر لە 20 ساڵە لەکایەی میدیای کوردی کاردەکەن لە رۆژنامەکانی ئاوێنەو هاوڵاتی و دەنگ کاریانکردووە، ئەم دەزگایە کە ئەمڕۆ هەینی 1ی ئابی 2025،دەستی بەکارەکانی کرد لە یەکەم راپۆرتیدا لە زاری سەرچاوەیەکی باڵای ئەمنی هەرێمی کوردستانەوە شوێنی ئوسامە بن لادن ئاشکرا دەکات.
سەرچاوەکە بە پەنجەرەی راگەیاندووە، "لە ساڵی 2004، کاتێک رۆژانە بە هەزاران پاکستانی بە ڕێگەی قاچاخ هاتوونەتە عێراق بە مەبەستی زیارەتکردن، قاچاخچییە کوردەکان رۆڵیان هەبووە لە پەڕاندنەوەی پاکستانییەکاندا لە ئێرانەوە بۆ عێراق بە تایبەت لە ناوچە سنورییەکانی قەزای خانەقین".
ئاماژەی بەوەکردووە، "یەکێک لە قاچاخچییە کوردەکان گومانی لە کەسێکی پاکستانی هەبووە کە هەوڵیداوە لە ئێرانەوە بڕواتە ناوچەکانی عێراق، بۆیە دەزگا ئەمنییەکانی ئاگاداکردووەتەوە و کەسەکەیان دەستگیرکردووە".
بەپێی وتەی سەرچاوەکە، گومانلێکراوە پاکستانییەکە کە قاچاخچییەکە رادەستی دەزگا ئەمنییەکانی کردووە، ناوی (حـــەسەن غــول) بووە، لەکاتی دەستگیرکردنیدا نامەیەکی ئـوسـ..ـامە بــن لادنی پێبووە تا بیگەیەنێت بە ئـەبو مـوسـعـەب زەرقاوی، سه‌رۆكى لقی رێكخراوه‌كه له عێراق.
ناوەڕۆکی نامەکەی بــن لادن بۆ زەرقـاوی ئەوەبووە، رێنمایی کردووە کە چۆن مامەڵە لەگەڵ دۆخی ئەوکاتی عێراق دا بکات، بەتایبەت دۆخەکە بەهۆی ناکۆکی تایفییەوە ئاڵۆز بووە.
رۆژى 27ـى کانونی دووەمى 2004، جۆرج بۆشى سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له وتارێكدا ده‌ستگیركردنى (حـــەسەن غول)ـى راگه‌یاند، كه به‌وته‌ى خۆی له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی خالـید شێــخ محه‌مه‌د كه پیلانداڕێژه‌رى سه‌ره‌كی 11ى سێپته‌مبه‌رى 2001ـە، كاریكردووه.
سەرچاوەکەش وتویەتی، "دەزگا ئەمنییەکانی هەرێم (غــول)ـیان گواستووەتەوە بۆ سلێمانی، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک، هێزێکی ئەمەریکی ناوبراویان لە دەزگا ئەمنییەکانی سلێمانی وەرگرتووە و لەبارەی نامەکەوە لێکۆڵینەوەی چڕیان لەگەڵ کردووە.
ماڵپەڕی زه ویك "The Week" ئاماژەی بەوەکردووە، "حەسەن لەلایەن هێزی کوردییەوە دەستگیرکراوە و هۆکاری بێ مەبەست بووە بۆ کوژرانی".
غــول، لە ساڵی 2006 لەلایەن ئەمەریکاوە ڕادەستی دەزگای هەواڵگیریی پاکستان کراوە و ساڵی 2007 ئازادکراوە، بەڵام لە ساڵی 2011 لەلایەن فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوانی ئەمەریکاوە کوژراوە.
سەرچاوە ئەمنییەکەی هەرێم دەڵێت، "حەسەن لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیناوە بەوەی نامەکەی بــن لادنی لە ئەبو ئەحمـەد کـوێتی وەرگرتووە، یەکەمجاربوو ئەمەریکاییەکان ناوی ئەبو ئەحمەد ببیستن".
ئـەبو ئـەحمەد کوێتی، ناوی ئیبراهیم سەعید ئەحمەدە و هاوڵاتییەکی بەڕەچەڵەک پاکستانییە، بەڵام بەهۆی ئەوەی باوکی بۆ ماوەیەک لە کوێت ژیاوە، بۆیە نازناوی کوێتی لێنراوە.
دواى به‌ده‌ستهێنانى ئه‌م ناوه، ئه‌مه‌ریكییه‌كان ده‌ستیان كردووه به چاودێرییكردنى، هه‌تا بۆیان ده‌ركه‌وتووه له خانوویه‌كى گه‌وره‌ى شاری ئابوت ئابادی پاكستانى دا ده‌ژێت. پاش چاودێرییه‌كى چڕى خانووه‌كه‌ى كه چه‌ندین مانگی خایاندووه، بۆیان ده‌ركه‌وتووه بن لادن له‌و ماڵه‌دایه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه، لە مانگی پێنجی ساڵی 2011، هێزێکی تایبه‌تى ئەمەریکی پرۆسەیەکی سەربازی بۆ سه‌ر ئه‌و خانووه ئه‌نجامدا و سه‌ره‌نجام کوشتنی ئوسامەی لێكه‌وته‌وه و له‌گه‌ڵیشیدا ئەبو ئەحمەد کوێتی کوژرا.
لیوا عەلی شەهید محەمەد، بەڕێوەبەری پێشووتری ئاسایشی گەرمیان، بە پەنجەرەی راگەیاندووە، "حەسەن لەلایەن ئاسایشی گەرمیانەوە دەستگیرکرا و دواتر گوازرایەوە بۆ سلێمانی، بەڵام ئەمەریکییەکان بردیان".
دەشڵێت. "ئەوکات 10 هەزار دۆلار وەکو خەڵات دراوە بە قاچاخچییەکە و هێزەکەی ئاسایشیش هەریەکە و هەزار دۆلار به ئه‌ندامه‌كانى درا".
به‌پێی سه‌رچاوه باڵا ئه‌منییه‌كه‌ی هەرێم، ئه‌وكات ئه‌مه‌ریكا بڕی دوو ملیۆن دۆلاریان وه‌كو خه‌ڵات له‌به‌رامبه‌ر ده‌ستگیركردنى حه‌سه‌ن غولدا به ده‌زگاى ئاسایشی هه‌رێم داوه.
PM:09:18:01/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 3272
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت