شاسوار عەبدولواحید: بەنیازین ئەمجارە بەشداری حکومەتی عێراقی بکەین
وێستگەنیوز-
سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باس لە گرانی نرخی کارەبای 24 کاتژمێری دەکات و دەڵێت، "ئەمە قبووڵ ناکەین".
ئەمڕۆ هەینی 1ی ئابی 2025، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە گرتە ڤیدیۆیەکدا کە لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە و بەرواردی نرخی کارەبا لەنێوان هەرێمی کوردستان و هەرسێ وڵاتی سوید و ئەڵمانیا و بەریتانیا دەکات.
شاسوار عەبدولواحید دەڵێت، "لای کێ رەوایە لە هەرێمی کوردستان مووچەی مووچەخۆرێک مانگی 500 هەزار بێت نیوە بدات بە کارەبا".
ئاماژە بەوەشدەکات، "لە سێ وڵاتی ئەوروپی (سوید، بەریتانیا، ئەڵمانیا) کە مووچەخۆرێک بەلایەنی کەمەوە مانگی سێ هەزار دۆلاری هەیە، مانگی 50 دۆلاری کارەبا دەدەن".
ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمە وەک جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە بەغدا ئەمە قبووڵ ناکەین".
دەشڵێت، "لە مانگی 11 هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقە بەنیازین ئەمجارە بەشداری حکومەتی عێراقی بکەین".
PM:08:45:01/08/2025
ئهم بابهته 360
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت