سودانی پەیامێک ئاراستەی مەسعود بارزانی دەکات


وێستگەنیوز-

سەرۆک وەزیرانی عێراق بەبۆنەی یادی 42 ساڵەی جینۆسایدی بارزانییەکان پەیامێکی ئاڕاستەی بارزانییەکان و مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کرد.


ئەمڕۆ هەینی 1ی ئابی 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی، "42 ساڵ به‌سه‌ر شاڵاوە دڕندەکانی ئەنفالدا تێدەپڕێت، کە پیر و منداڵ و ژنان و گەنجانی بنەماڵەی بارزانیـیە بەڕێزەکانی کردە ئامانج".

ئاماژەی بەوەکرد، "ئەو هەڵمەتانەی کە بووە هۆی بێسەر و شوێنکردنی هه‌شت هه‌زار کەس بە شێوەیەکی دڕندانە و نامرۆڤانە، بەڵگەیەکی ڕوونە لەسەر دیکتاتۆرییەت و تاوانکاریی ڕژێمی لەناوچوو".

سودانی دەڵێت، "بەم بۆنەیەوە پرسە و هاودەنگی خۆمان ئاراستەی برایانی بارزانی دەکەین بە تایبەتی مەسعود بارزانی، بۆ ئەو قوربانیدانە و ئەو خوێنە پاکە کە لەگەڵ خوێنی هەموو عێراقییەکان، بووە هۆی ڕزگاربوون لەو سەردەمە لە تاریکییەوە بۆ ئازادی و دادپەروەری لە سایەی سیستەمی دیموکراسیماندا".


PM:06:23:01/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 700 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت