تەرمی منداڵێک لە زێی گەورە دۆزرایەوە


وێستگەنیوز-

دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی منداڵێکی 10 ساڵان لە زێی گەورە دۆزرایەوە.


ئەمڕۆ هەینی 1ی ئابی 2025، بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر رایگەیاند، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تيمی ژێرئاوی قەنديل تەرمی منداڵێکیان لە زێی گەورە دۆزيەوە کە خنکا بوو".

ئاماژە بەوەکراوە، منداڵەکە تەمەنی 10 ساڵە و ناوی "ئەیوب عەدنان کەریم"ە، تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەولێر کرا.


PM:06:13:01/08/2025


ئه‌م بابه‌ته 340 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت