كامه‌ران عوسمان: سوپای توركیا ئۆپه‌راسیۆنێكی نوێی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ستپێكرد
وێستگه‌نیوز-
كامه‌ران عوسمان له تیمی كوردستانی-عێراق رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی رایگه‌یاند كه سه‌رباری به‌رده‌وامی پڕۆسه‌ی ئاشتی نێوان په‌كه‌كه-توركیا، له رۆژی سێشه‌ممه، 29ی تهمموز، سوپای توركیا به به‌شداری نزیكه‌ی (250) سه‌رباز، ئۆپه‌راسیۆنێكی خاكڕهوی بۆ سه‌ر گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری (گولی) له قه‌زای باتیفا له پارێزگای دهۆك ده‌ستپێكرد.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی كامه‌ران عوسمان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا له رۆژی سێشه‌ممه، سه‌ربازه‌كان له رێگه‌ی چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكه‌وه له‌سه‌ر چیای (سیارا سته‌ورێ) جێگیركران و باره‌گایه‌كی سه‌ربازیان له‌سه‌ر چیاكه دروستكرد".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له به‌ره‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه، 30ی تهمموز، سه‌ربازه‌كان ده‌ستیان كرد به كیوماڵكردنی ته‌واوی گونده‌كانی ده‌ڤه‌ری گولی و هاتن و چونی ناو گونده‌كان به ته‌واوی قه‌ده‌غه‌كرا".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی رێكخراوی CPTی ئه‌مریكی ده‌شڵێت: "سه‌ربازه‌كان، له گوندی (كه‌شان)ه‌وه به‌ره‌و گوندی (بانكێ) رۆشتن و بازگه‌ی هێزی پاراستنی سنوری عێراقیان تێپه‌ڕاند و دواتر به‌ره‌و گونده‌كانی (شلین، شیلانێ، بانكێ، لێهڤانێ، ئهبلههێ و پیربلا) به‌رده‌وامیان به كیوماڵكردنهكهیان دا".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس لهوهشكراوه كه "سوپای توركیا، له رۆژی دوو شه‌ممه، 28ی ته‌مموزه‌وه هه‌موو رێگاكانی گوندی كه‌شانی بۆ سه‌ر ره‌ز و باخ و بێستانی جوتیاره‌كان داخستووه و ته‌واوی گوندنشینه‌كانیش ئاگادار كراونه‌ته‌وه كه له ماڵه‌كانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه".
كامه‌ران عوسمان راشیگه‌یاند كه "سوپای توركیا، مه‌به‌ستیه‌تی له رێگه‌ی ئه‌م ئۆپه‌راسیۆنه‌وه، رێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی گوندنشینان بۆ سه‌ر گونده‌كانی خۆیان بكات و پڕۆژه‌ی دروستكردنی (ناوچه‌ی دابڕ) له گونده‌كانی سه‌رسنور له ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆی زاخۆ جێبه‌جێبكات و به‌ته‌واوی هه‌ژموونی سه‌ربازی خۆی له ناوچه‌كه‌دا بسه‌پێنێت.
PM:01:43:01/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 904
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت