"هاوڵاتیان ده‌توانن تا یه‌كشه‌ممه خۆیان له به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پسوڵه‌ی خۆراك تۆمار بكه‌ن"
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر هاوڵاتیان ئاگادار ده‌كاته‌وه كه ده‌توانن تا یه‌كشه‌ممه خۆیان له پرۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پسوڵه‌ی خۆراك تۆمار بكه‌ن.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی رێكخستنی پسوڵه‌ی خۆراكی هه‌ولێر روونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا هاتووه كه "هاوڵاتییان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه هه‌رچه‌نده وه‌زاره‌تی بازرگانی عێڕاق واده‌ی درێژكردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی به‌ئه‌لیكترۆنیكردنی پسوڵه‌ی خۆراكی درێژ نه‌كرده‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو رۆژی یه‌كشه‌ممه به‌رنامه‌كه ئه‌كتیڤه ده‌توانن داغڵی سیستمه‌كه ببن".
راشیگه‌یاندووه كه "ئه‌وانه‌ی تاوه‌كو ئه‌مڕۆ خۆیان له پرۆسه‌ی به ئه‌لیكترۆنیكردنی پسوڵه‌ی خۆراك تۆمارنه‌كردوه، به‌زوترین كات ناوی خۆیان و خانه‌واده‌كه‌یان تۆماربكه‌ن".
AM:11:56:01/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت