23 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان كه به‌شێكیان ئۆپۆزسیۆن-ن به‌شداری "هه‌ژماری من" بوون
وێستگه‌نیوز-
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی تایبه‌ت ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، 23 كاندید كه به‌شێكیان ئۆپۆزسیۆن-ن، دوای بوون به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان فۆڕمی "هه‌ژماری من"یان پڕكردووه‌ته‌وه و به‌شداری پرۆژه‌كه بوون.
پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم، كه له‌سه‌ره‌تاوه له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزسیۆن به‌توندی دژایه‌تی ده‌كرا، ورده ورده‌ی جێی خۆی ده‌كاته‌وه و نه‌ك ته‌نها هاوڵاتیان و مووچه‌خۆرانی ئاسایی خۆیانی تیادا تۆمار ده‌كه‌ن، به‌ڵكو ئه‌وانه‌شی رۆژانێك لێدوانی توندیان دژی ده‌دا و به‌شێكیشیان به‌رده‌وامن، ده‌ستیان كردووه به خۆتۆماركردن له پرۆژه‌كه‌دا.
وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌ست وێستگه كه‌وتووه، له كۆی 100 ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان 26 ئه‌ندامیان پێشتر كارتی "هه‌ژماری من"یان ده‌رهێناوه و به‌شداری پرۆسه‌كه بوون.
له‌ماوه‌كانی دواییشدا "23 په‌رله‌مانتاری نوێ، دوای ئه‌وه‌ی سوێندیان خوارد و بوون به په‌رله‌مانتار، به‌شداری پرۆژه‌كه بوون و ئێستا به‌وشێوازه مووچه وه‌رده‌گرن".
به‌پێی زانیارییه‌كانی وێستگه، "به‌شێك له‌وانه‌ی دوای بوونیان به ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ژماره‌كه‌یان كردووته‌وه، ئۆپۆزسیۆن و دژه هه‌ژماری منن".
پرۆژه‌ی "هه‌ژماری من" یه‌كێكه له پرۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئامانجی پرۆژه‌كه ئه‌وه‌یه هه‌ژماری بانكیی بۆ زیاد له یه‌ك ملیۆن و 200 هه‌زار مووچه‌خۆر له فه‌رمانبه‌ر و كارمه‌ندانی هێزه ئه‌منییه‌كان و خانه‌نشینانی هه‌رێم بكاته‌وه.
ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی له باره‌ی پرۆژه‌كه‌وه رایگه‌یاندووه كه "به‌ته‌واوبوونی ئه‌و پرۆژه‌یه كه‌رتی بانكی له‌هه‌رێمی كوردستان گۆڕانكاری و پێشكه‌وتنی گه‌وره به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانیش سودمه‌ندی سه‌ره‌كی سیسته‌مه‌كه ده‌بن و چه‌ندین خزمه‌تگوزاری و كارئاسانیان بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت".
ده‌شڵێت: "هه‌ژماری من یه‌كێكه له گرنگترین پڕۆژه‌كانی كابینه‌ی نۆ، كه به هه‌ماهه‌نگی ڕاسته‌وخۆ له نێوان نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌نجام ده‌درێت".
AM:11:28:01/08/2025
ئه‌م بابه‌ته 1264
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت