بافڵ تاڵەبانی: جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا دەکەینەوە
وێستگەنیوز-
ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی تەموزی 2025، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازی لە د. محەمەد حەسان، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان لە عێراق کرد.
بەپێی راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەبێت، لە دیدارەکەدا د. جوان ئیحسان و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون دوایین پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکان لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان، عیراق و ناوچەکە تاوتوێکران.
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە گرنگیی گفتوگۆ کردەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە لە نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، هاوکات پابەندبوون بە رێککەوتنەکانی بە پێویست زانی.
هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێمی کوردستان تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە بوو، هەردوولا جەختیان لە پاراستنی ئارامی و سەقامگیریی وڵات و گرتنەبەری رێکاری یاسایی بۆ وەستاندنی هێرشەکان کردەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق خرایە بەر باس و بافڵ تاڵەبانی و د. محەمەد حەسان جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە.
PM:05:01:31/07/2025
ئهم بابهته 992
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت