شوان گه‌ردی: پاش دوو هه‌فته له بێده‌نگی ده‌سه‌ڵات، كاتی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ست پێبكه‌م
وێستگه‌نیوز-
شوان سابیر گه‌ردی ئه‌و پارێزه‌ر و چالاكوانی له چه‌ند رۆژی رابردوودا له شاری هه‌ولێر هێرش كرایه سه‌ری و تا ئێستا ئه‌نجامده‌رانی هێرشه‌كه ده‌ستگیر نه‌كراون، رایگه‌یاند كه "پاش دوو هه‌فته له بێده‌نگی ده‌سه‌ڵات ... ئینجا كاتی ئه‌وه‌یه هه‌نگاوی دووه‌م ده‌ست پێبكه‌م".
كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2025، له شه‌قامی 150 مه‌تری شاری هه‌ولێر، به‌رانبه‌ر گوندی ئیسپانی 2، سێ ئۆتۆمبێل رێگه به شوان سابیر لێكۆڵه‌ری دادی و ره‌خنه‌گر و چالاكوانی مافی مرۆڤ ده‌گرن و هێرش ده‌كه‌نه‌سه‌ری و برینداری ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ 30ی ته‌مموز دوای نزیكه‌ی 15 رۆژ له‌سه‌ر رووداوه‌كه، شوان سابیر گه‌ردی رایگه‌یاند كه:
1- واز له‌و شتانه ناهێنم كه باوه‌ڕم پێیانه و بوونه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌وه سێیه‌م جاره ڕووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره ببمه‌وه.
2- واز له دژایه‌تی گه‌نده‌ڵی و بێ دادی و تاوانه‌كانی ده‌سه‌ڵات ناهێنم.
3- ئه‌وه‌ی ووتوومه تا ئێستا (ووشه ووشه) دووپاتیان ده‌كه‌مه‌وه و موصیڕم له‌سه‌ریان.
4- واز له حه‌قی خۆشم ناهێنم هه‌تا تاوانكاران به سزا نه‌گه‌یه‌نم.
ئه‌و چالاكوانه‌وه هاوكات سوپاسی سه‌رجه‌م ئه‌وانه ده‌كات كه تا ئێستا هاریكارین و به‌مشێوه‌یه ریزی كردوون:
1- ماڵه‌وه‌مان.
2- بۆ خزم و دۆستان.
3- بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌لیفۆنیان كرد.
4- بۆ ئه‌وانه‌ی هاتنه ماڵه‌وه.
5- بۆ ئه‌وانه‌ی له سۆشیال میدیا هاریكار بوون و له‌گه‌ڵ میدیاكاران و ته‌له‌فزیۆنه‌كان.
6- بۆ ئه‌وانه‌ی له ئه‌وروپا كاری زۆر گه‌وره‌یان بۆ كردووم .
7- بۆ ئه‌وانه‌ی له ئه‌مریكا و ووڵاتانی عه‌ره‌بی و عیراقن.
8- بۆ ئه‌وانه‌ی وه‌ك حزب و لایه‌نی سیاسی سه‌ردانیان كردم.
9- بۆ ئه‌و ڕێكخراوه نیوده‌وڵه‌تییه و ناوه‌خۆییه و ئاژانیسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.
10- بۆ بنكه‌ی پۆلیسی پیرزین كه له سنووری ده‌سته‌ڵاتیان هاوكارمن.
11- بۆ نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری ( به‌شی طواری‌ء ) كه خزمه‌تیان كردین.
12- بۆ محامی هێمن باجه‌لان كه زۆر له‌گه‌ڵم ماندوو بوو.
13- بۆ ئه‌و سفارات و قنصلیاته‌ی كه كار له‌سه‌ر ئه‌و كه‌یسه ده‌كه‌ن.
14- بۆ هه‌موو كه‌سێك له هه‌ولێر له سلێمانی له دهۆك له گه‌رمیان له كه‌ركوك و پارێزگاكانی تریش.
15- بۆ رێكخراوی فریاكه‌وتنی میللی و تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ندییه‌كان له عێراق.
16- بۆ ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافه‌كانی مرۆڤ.
17- بۆ په‌رله‌مانی عیراق / لێژنه‌ی مافی مرۆڤ.
18- بۆ ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عیراق.
19- بۆ برا و خوشكی موسڵمان و مه‌سیحی و ئه‌یزیدی و كاكه‌یی ...هتد ئه‌وانه‌ی ته‌لیفۆنیان بۆ كردووم.
20- بۆ ئاسایشی قه‌ریه‌ی ئیسپانی كه زۆر زۆر پێمانه‌وه هیلاكن تا ئێستاش.
راشیگه‌یاندووه كه "له‌به‌ر زۆری كه‌سایه‌تییه‌كان ... له هه‌موو بواره‌كان ... نه‌ده‌كرا ناوی هه‌موویان بنووسم ... بۆ هه‌موو ئازادی خوازێك بۆ هه‌موو داكۆكارێك بۆ هه‌موو خه‌مخۆرێك .. ئه‌گه‌ر به ووشه‌یه‌كیش پاڵپشتم بوو بێت ...".
PM:07:46:30/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت