لیژنه‌یه‌كی ئه‌منی باڵای به‌غدا بۆ لێكۆڵینه‌وه له هێرشه درۆنییه‌كان دێته هه‌رێم
وێستگه‌نیوز-
نوێنه‌ری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه سبه‌ی لیژنه‌یه‌كی باڵای ئه‌منی عێراق بۆ لێكۆڵینه‌وه له ھێرشه درۆنییه‌كانی سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان، ده‌گاته ھه‌ولێر.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت نوێنه‌ری حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له فه‌رمانده‌یی گشتیی ئۆپه‌راسیۆنه ھاوبه‌شه‌كانی عێراق رایگه‌یاند كه "له ماوه‌ی رابردوودا دوای ھێرشه درۆنییه‌كان بۆ سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان، لیژنه‌یه‌كی باڵا له فه‌رمانده ئه‌منییه‌كان له به‌غدا سه‌ردانی ھه‌رێمی كوردستانی كرد و به‌دواداچوونی بۆ كرد".
لیوا عه‌بدولخالق ته‌ڵعه‌ت بۆ ماڵپەڕی فه‌رمی پارتی ده‌ڵێت: "بڕیاره سبه‌ینێ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌منی بگاته ھه‌ولێر بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه لیژنه‌كه "له وه‌زاره‌تی به‌رگری و ھه‌واڵگری و ئه‌منی گشتی و ئه‌منی نیشتیمانی و به‌ڵگه‌نامه‌ی تاوانه‌كان پێكهاتووه و ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌ی خۆیان ده‌كه‌ن له‌باره‌ی ئه‌و ھێرشانه‌ی ده‌كرێنه سه‌ر ھه‌رێمی كوردستان".
له 30ی حوزه‌یرانه‌وه هێرشی درۆنی بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان ده‌ستی پێ كرد، له 14ی ته‌مموزه‌وه كێڵگه نه‌وتییه‌كان كرانه ئامانج و نزیكه‌ی 15 هێرش ئه‌نجام دران كه حه‌وت هێرشیان به نۆ درۆن كێڵگه نه‌وتییه‌كانیان به‌ئامانج گرت، ئه‌مه جگه له كه‌وتنه خواره‌وه‌ی چه‌ندین درۆن له ناوچه‌ی تر.
PM:06:15:30/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 652
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت