کەشناسی: پلەکانی گەرما نزیکەی پێنج پلەی سیلیزی نزم دەبنەوە


وێستگەنیوز_

کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەیی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پلەکانی گەرما زیاتر نزم دەبنەوە و خۆڵ دەبارێت.

کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەرى خۆڵبارینێکی کەم و دابەزینى پلەکانى گەرما، هەروەها خێرایی با کەمێک زیاد دەکات و دەگاتە 25 کیلۆمەتر لە کاژمێرێکدا.

ئاماژەی بەوەش کردووە، سبەی پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بوونی خۆڵبارینێکی کەم بە هەمان شێوەی ئەمڕۆ.

لەبارەی پلەکانی گەرماوە کەشناسیی ئەوەی خستووەتە روو، ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما 3 بۆ 5 پلەی دیکە دادەبەزن.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەم جۆرە دەبن:

هەولێر :  45 پلەی سیلیزی 

سلێمانی : 44 پلەی سیلیزی

دهۆک :  44  پلەی سیلیزی

کەرکوک : 46 پلەی سیلیزی 

زاخۆ  :  45 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە : 45 پلەی سیلیزی

سۆران :  43 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران : 34 پلەی سیلیزی

گەرمیان 46 پلەی سیلیزی


PM:12:42:30/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 368 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو