سەرۆک کۆمار و سوودانی پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان تاوتوێ دەکەن
وێستگەنیوز_
سەرۆک کۆماری و سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبوونەوە و پرسی مووچەی هەرێمی کوردستان و هەڵبژاردنی داهاتووی عێراق گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
د. لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق و محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیران کۆبوونەوە و لەبارەی دۆسیە دارایی و کارگێڕییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا جەخت لەوە کرایەوە، 'پێویستە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسا بەرکارەکان چارەسەربکرێن، بە شێوەیەک دادپەروەری کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی بەردەوام بەدیبهێنێت'.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە "گرنگی یەخستنی هەڵوێست و رای نێوان سەرجەم هێز و حزبە نیشتمانییەکان کرایەوە لە دانانی بەرژەوەندییە باڵاکانی عێراق لە ریزی پێشەوەی ئامانجەکانیان."
AM:11:11:30/07/2025
ئهم بابهته 356
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت