تەندروستیی غەززە: ژمارەی گیان لەدەستدان لە غەززە 60 هەزار کەسی تێپەڕاند


وێستگەنیوز_

وەزارەتی تەندروستیی غەززە کە سەر بە بزووتنەوەى حەماسە بڵاویکردەوە، ئاماری گيانلەدەستدان بەهۆی شەڕی غەززەوە کە لە 7ـی ئۆکتۆبەرى2023ـوە دەستیپێکردووە گەيشتووەتە 60 هەزار و 34 کەس.

تەندروستیی غەززە لە ئامارێکدا دەڵێت، ژمارەی بريندارەکان لەماوەی 22 مانگی شەڕدا گەيشتووەتە 145 هەزار و 870 کەس، زۆرينەی کوژراو و بريندارەکانیش ژن و منداڵن.

ئاشکراشی کردووە، "تەنها لە بەرەبەیانى رۆژى دووشەممە تاوەکو بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە 112  کەس کوژراون، جگە لەوەى 22 کەسیش لەکاتی وەرگرتنی هاوکاریيە مرۆييەکاندا کوژراون."

هاوکات، "تاوەکو ئێستا زياتر لە 124 کەس بەهۆی برسێتی و بەدخۆراکييەوە گيانيان لەدەستداوە، لەو ژمارەيەش 80 کەسيان منداڵن".


PM:10:39:29/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 372 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو