ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بۆ تاوتوێکردنی پرسی مووچەی مانگەكانی 6 و 7 كۆدەبێتەوە
وێستگەنیوز_
سبەی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، تاوتوێی پرسی مووچەی مانگەکانی 6 و 7ـی مووچەخۆران و هەناردەکردنەوەی نەوتی کوردستان دەکات.
بڕیارە سبەی چوارشەممە 30ـی تەمموزی 2025، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تێێدا سێ بڕگە گفتوگۆی لەبارەوە دەکرێت.
بڕگەی یەکەم، تایبەتە بە بەدواداچوون بۆ دوا هەنگاوەکانی مووچەی مانگی 6 و 7ـی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
لە بڕگەی دووەمدا، تاوتوێی دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکرێت، لە ژێر ڕۆشنایی ڕێککەوتنی هاوبەشی نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق، هەروەها کەمال محەممەد، وەزیری سامانە سروشتییەکان (بە وەکالەت) راپۆرتی وەزارەتەکەی سەبارەت بە بەرهەمهێنانی نەوت و هەنگاوەکان بۆ هەناردەکردنەوەی دەخاتەڕوو.
بڕگەی سێیەم و کۆتایی کۆبوونەوەکە، تایبەت کراوە بە خستنەڕووی چەند پێشنیازێکی وەزارەتی پێشمەرگە سەبارەت بە خزمەت و خانەنشینی هێزەکانی پێشمەرگە، مووچە و شایستە داراییەکانیان.
PM:08:38:29/07/2025
ئهم بابهته 516
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت