ئەنقەرە داوای گرەنتی بەكارهێنانی تەواوی هێڵی بۆری نەوتی كەركووك - جەیهان لە بەغدا دەکات


وێستگەنیوز_

توركیا داوا دەكات، رێككەوتنی نوێی نێوان ئەنقەرە و بەغدا میكانیزمێك بۆ گرەنتیكردنی بەكارهێنانی تەواوەتی هێلی بۆری نەوتی كەركوك-جەیهان لەخۆبگرێت.

بەگوێرەی میدیای تورکیا، ئاڵب ئەرسەلان بەیرەكتار، وەزیری وزەی توركیا رایگەیاندووە، لە چوارچێوەی ئەو دانوستانەی لە نێوان ئەنقەرە و بەغدا، هەیە بۆ فراوانكردنی رێككەوتنی نێوانیان لە بواری وزەدا، ئەنقەرە داوای كردووە، رێككەوتنێكی نوێ دابڕێژرێت كە لە رێیەوە گرەنتی بەكارهێنانی تەواوی هێڵی بۆری نەوتی كەركووك-جەیهان بكرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، توانای ئەو هێڵە بۆ گواستنەوەی نەوت رۆژانە یەك ملیۆن و 500 هەزار بەرمیلە، بەڵام لە رابردوودا و لە كاتی كاركردنیدا هەموو تواناكەی بەكارنەهێنراوە.

هەروەها وەزیری وزەی توركیا بە دوریشی نەزانیوە لە چوارچێوەی رێككەوتنێكی نوێدا بتوانن 'هێڵەكە بۆ باشووری عیراقیش درێژ بكەنەوە'.


PM:08:21:29/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 464 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو