لەبارەی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان وێستگەنیوز زانیاریی دەخاتەڕوو
وێستگەنیوز- عومەر ئەحمەد
بهڕێوهبهری سامانی ئاژهڵ له سلێمانی رایدەگەیەنێت، نرخی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان رووی لە دابەزین کردووە کردووە نەک بەرزبوونەوە، ئاماژە بەوەشدەکات، رێگە بە هاوردەکردنی مریشکی زیندوو نادرێت بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق.
ئەمڕۆ سێشەممە 29ی تەموزی 2025، جهمال حسێن، بهڕێوهبهری سامانی ئاژهڵ له سلێمانی بە وێستگەنیوزی راگەیاند، "بەراورد بە رۆژەکانی دیکە نرخی مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان رووی لە دابەزین کردووە".
ئاماژەی بەوەشکرد، "لەئێستادا هەر کیلۆیەک مریشک لە کێڵگە پەلەوەرییەکان نرخەکەی لەنێوان سێ هەزار دینار بۆ سێ هەزار و 400 دینارە".
لەبارەی هۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی مریشک جهمال حسێن وتی، "یەکێک لە هۆکارەکان بڵاوبوونەوەی نەخۆشی بوو لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکاندا کە هەموو ساڵێک بڵاودەبێتەوە زیان بە خاوەن کێڵگەکان دەگەیەنێت، ئەمەش وایکرد جوچکی کەمتر بکەنە کێڵگەکانیان، هەروەها لە ماوەی رابردوو شەڕی ئێران و ئیسرائیلیش کاریگەریی هەبوو، هۆکارێکی دیکەش نرخی جوچكی یهك رۆژه بەرزە کە نرخەکەی لهنێوان 70 بۆ 75سهنتدایه و نرخی جوچك له ههڵهێنهرهكانیشدا هەر بەرزن".
لەبارەی هاوردەکردنی مریشک بۆ شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق بهڕێوهبهری سامانی ئاژهڵ له سلێمانی ئاماژەی بەوەدا، "ئەگەر پرۆژەکان جوچکەی زیاتر بخەنەوە کێڵگەکان ئێمە زیاد لە پێداویستی ناوخۆمان هەیە کە رێژەکەی دەگاتە لە %50 بۆ %60، جاران هاوردە دەکرا، بەڵام ئێستا بەپێی بڕیارێک ماوەی ساڵێکە حکومەتی عێراقی بە فەرمی هاوردەکردنی مریشکی زیندووی راگرتووە، تەنها رێگە دەدرێت بە هاوردەکردنی مریشکی بەستوو".
PM:05:14:29/07/2025
ئهم بابهته 4008
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت