كه‌شناسی هه‌رێم واده‌ی نزمبوونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رمای راگه‌یاند
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێ ئاسمان ساماڵ و نیمچه هه‌ورده‌بێت و سبه‌ینێ پله‌كانی گه‌رما نزمده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 29ی ته‌مموزی 2025 ئاسمان بەگشتی نیمچە هەور دەبێت".
كه‌شناسی ده‌ڵێت: "پله‌كانی گه‌رما بەگشتی نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ. خێرایی با 10 – 20 كیلۆمه‌تر ده‌بێت له كاتژمێرێكدا و زیاد بوونی خێرای با لە پارێزگای سلێمانی و دەورو بەری. ئاراسته‌ی با باكوور و رۆژهه‌ڵات ده‌بێت و مه‌ودای بینین 8 - 10 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "سبه‌ینێ چوارشه‌ممه 30- 7- 2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆزێکی کەم و دابەزینی پلەکانی گەرما بە (3-5) پلەی سیلیزی".
روونیشیكرده‌وه كه " پله‌كانی گه‌رما نزم دەبێتەوە بە (3-5) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئه‌مڕۆ. خێرایی با 15 - 25 كیلۆمه‌تر ده‌بێت. ئاراسته‌ی با باكووری رۆژهه‌ڵات و مه‌ودای بینین 7 - 9 كیلۆمه‌تر ده‌بێت".
راشیگه‌یاند كه به‌رزترین پله‌كانی گه‌رمای پێشبینیكراو به پله‌ی سیلیزی به‌مشێوه‌یه ده‌بێت:
هەولێر : 42 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 41 پلەی سیلیزی
دهۆک : 41 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 45 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 43 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 42 پلەی سیلیزی
سۆران : 41 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 33 پلەی سیلیزی
گەرمیان 45 پلەی سیلیزی
AM:10:53:29/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 5112
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت