حه‌سه‌ن سه‌رتیپ جاف: 2025-2026 گه‌وره‌ترین ساڵی گۆڕانكارییه
وێستگه‌نیوز-
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان ئه‌و كتێبانه ئاشكرا ده‌كات بۆ ساڵی نوێی خوێندن گۆڕاون، ده‌شڵێت كه "2025-2026 گه‌وره‌ترین ساڵی گۆڕانكارییه و ھه‌رێم له‌ڕووی په‌روه‌رده‌وه ده‌چێته قۆناغێكی زۆر باش زۆرینه‌ی په‌رتووكه‌كان ده‌بنه ئه‌لكترۆنی".
حه‌سه‌ن سه‌رتیپ جاف، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نی له وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان، بۆ ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی رایگه‌یاند كه "ساڵی خوێندنی 2025- 2026 له مێژووی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و له‌م كابینه‌یه، گه‌وره‌ترین ساڵی گۆڕانكارییه و زۆرینه‌ی په‌رتووكه‌كان ده‌بنه ئه‌لكترۆنی".
حه‌سه‌ن سه‌رتیپ جاف وتی: "له‌ڕێگه‌ی دروستكردنی ستۆدیۆیه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی پرۆگرام و چاپه‌مه‌نی، كۆمه‌ڵێك كادری به‌توانا خه‌ریكی تۆماركردنی په‌رتووكه‌كانن، ھه‌ر په‌رتووكێك ده‌گۆڕێت ده‌كرێته ئه‌لكترۆنی".
ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه له ھه‌رێمی كوردستان دوو شێوه‌زارمان ھه‌یه، بادینی و سۆرانی، پێنج زمانیشمان ھه‌ن، كوردی، عه‌ره‌بی، ئینگلیزی، توركمانی و سریانی، كه په‌رتووكێك ده‌گۆڕێت به‌و زمان و شێوه‌زارانه‌ش ده‌خرێته به‌رده‌ستی قوتابی و مامۆستایان".
ئاشكراشیكرد كه "ئه‌مساڵ گۆڕانكاری زۆر كراوه، بیركاری یه‌ك بۆ سێ گۆڕدراوه، پۆلی 10ی وێژه‌یی و زانستی گۆڕاوه، زانسته‌كان یه‌ك بۆ حه‌وت گۆڕدراوه، كیمیای پۆلی 10 گۆڕدراوه، مێژووه‌كان ھه‌مووی گۆڕدراون، ئاینه‌كان گۆڕدراون و باسی خۆشه‌ویستی خاك و نیشتمان له‌ڕێگه‌ی ئاینی ئیسلامه‌وه ده‌كه‌ن و یه‌ك بۆ نۆ گۆڕدراوه، ساڵی داھاتوو ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش ده‌گۆڕین".
وتیشی: "شه‌ش په‌رتووكی جوانی ھونه‌رمان داناوه، مۆسیقا، شانۆ و شێوه‌كار له‌خۆ ده‌گرێت، ھه‌ر قوتابیه‌ك په‌رتووكی تایبه‌ت به‌خۆی ده‌بێت".
باسی له‌وه‌شكرد كه "دوو رێبه‌ریشمان بۆ بازنه‌ی یه‌ك و دوو بۆ مامۆستایان دروست كردووه، بڕیاره ساڵی داھاتوو حه‌وت، ھه‌شت و نۆش ته‌واو بكه‌ین، ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ش ھه‌مووی كادیری خۆمانه‌ن، له ھه‌موو ناوچه‌كانی كوردستان، له ھه‌ركوێ به‌ھره‌یه‌ك ھه‌بێت سوودمان لێ وه‌رگرتووه، لیژنه‌یه‌كی باڵا ھه‌یه به سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری په‌روه‌رده، منش له‌و لیژنه‌یه‌م و له‌ڕێگه‌ی ئه‌ولیژنه‌یه سه‌رجه‌م پرۆگرامه‌كان به‌شێوه‌ی سه‌رده‌میانه گۆڕدراون".
ده‌شڵێت "ئه‌و گۆڕانكارییه له پرۆگرام هیچ تێچووێكی ماددی نه‌بووه، ھه‌مووی به كادیری خۆبه‌خشی خۆمانه بووه، ماندووبوونی كادیره‌كانمان له ھه‌رێمی كوردستان بووه، پێشتر ئه‌و پڕۆژانه به‌ملیۆنان دۆلاری پێویست بوو، ئێستا ھه‌مووی بێ پاره گۆڕانكاری تێدا كراوه، له ھه‌موو ناوچه‌كانیش ھاوكارییان كردووین".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده راشیگه‌یاند كه "بۆ ساڵی نوێ پرۆگرامی نوێ ده‌خوێندرێت، له 18ی ئاب په‌رتووك ده‌گه‌نه كۆگاكان، بۆ ساڵی نوێ ده‌خوێندرێن و ده‌درێنه قوتابیان، بڕیاره به‌پێی به‌رنامه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌رتووكی تازه ڕاھێنان به مامۆستایان بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش شاره‌زاییان ھه‌بێت له وانه‌وته‌نه‌وه له‌سه‌ر په‌رتووكی تازه، به ته‌واوبوونی هه‌موو پڕۆژه‌كه ھه‌رێمی كوردستان له‌ڕووی په‌روه‌رده‌وه قۆناغێكی زۆر گرنگ ده‌چێته پێشه‌وه".
PM:09:35:28/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 2172
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت