بافڵ تاڵه‌بانی: نابێت ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌سه‌ر مووچه كراوه به‌ربه‌ستی بۆ دروست بكرێت
وێستگه‌نیوز-
سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه نابێت به‌ربه‌ست بۆ ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌سه‌ر مووچه كراوه، دروست بكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌كه‌ی، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه بافڵ تاڵه‌بانی، سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ده‌باشان پێشوازی له ستیڤ بیتنه‌ر، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان كرد.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه شاڵاو كۆسره‌ت ره‌سوڵ ئاماده‌یبوو دوایین گۆڕانكارییه سیاسییه‌كان تاووتوێكران و جه‌خت له "په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندی و هاریكارییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئه‌مریكا كرایه‌وه".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه كه بافڵ تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی به سه‌ختی دۆخی هاونیشتمانییان به گشتی و مووچه‌خۆران به تایبه‌تی كرد و رایگه‌یاند كه "نابێت ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ی له‌سه‌ر مووچه كراوه به‌ربه‌ستی بۆ دروستبكرێت".
سه‌رۆكی یه‌كێتی وتی: "هه‌وڵی خۆمان خستووه‌ته‌گه‌ڕ بۆ جێبه‌جێكردنی و به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ته‌واوی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له په‌یوه‌ندیداین".
وتیشی: "ئێستا ده‌بێت تیمه ته‌كنیكییه‌كان ئه‌ركی خۆیان جێبه‌جێ بكه‌ن و هه‌ر ئاسته‌نگێك بێته پێشه‌وه ده‌بێت هه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی بده‌ن."
لای خۆیه‌وه، كونسوڵی گشتیی ئه‌مریكا رۆڵی سه‌رۆكی یه‌كێتی له نزیككردنه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان بۆ گه‌یشتنه لێكتێگه‌یشتن به‌رزنرخاند.
PM:11:03:21/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1188
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت