وه‌زیری پێشمه‌رگه: هیوامان وایه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه به خێرایی بنێردرێت
وێستگه‌نیوز-
وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداوه رایگه‌یاند كه "مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بارودۆخێكی سه‌ختی داراییدان"، ده‌شڵێت: "هیوامان وایه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه به خێرایی بنێردرێت".
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 21ی ته‌مموزی 2025، شۆڕش ئیسماعیل، وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی بانگهێشتنامه‌یه‌كی فه‌رمی له‌لایه‌ن فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكاوه بۆ به‌غدا كۆمه‌ڵێك دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی گرنگی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق و ئه‌مریكا ئه‌نجامدا.
له سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كاندا، وه‌زیری پێشمه‌رگه له كۆشكی كۆماری سه‌ردانی د.له‌تیف جه‌مال ڕه‌شید، سه‌رۆك كۆماری عێراقی كرد.
له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا، سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ وه‌زیری پێشمه‌رگه، به گرنگیه‌وه باسیان له دوایین پێشهاته ئه‌منیه‌كانی عێراق و ناوچه‌كه، په‌یوه‌ندییه‌كانی سوپای عێراق و وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، به تایبه‌ت باسیان له پرسی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه كرد.
لای خۆیه‌وه شۆڕش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه به سه‌رۆك كۆماری راگه‌یاند كه "مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له بارودۆخێكی سه‌ختی داراییدان، به‌ڵام به ویست و ئیراده‌یه‌كی باڵای كوردستانیانه خۆڕاگرانه به‌رده‌وامن له پاراستنی ئارامی و ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه".
وتیشی: "هیوامان وایه به زووترین كات لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ناوه‌ند جێبه‌جێ بكرێت و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه به خێرایی بنێردرێت".
لای خۆیه‌وه
سه‌رۆك كۆمار، پشتیوانی خۆی بۆ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌ربڕی به تایبه‌ت له پرۆسه‌ی چاكسازی و یه‌كخستنه‌وه و رێكخستنه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها تیشكی خسته‌سه‌ر گرنگی هه‌ماهه‌نگی و كاری هاوبه‌ش له نێوان سوپای عیراق و هێزی پێشمه‌رگه بۆ چه‌سپاندنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌هه‌رێمی كوردستان و عێراق.
له به‌شێكی تری سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌زیری پێشمه‌رگه، له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمی فه‌ریقی یه‌كه‌م مایكڵ كۆریلا، فه‌رمانده‌ی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا(centcom) وه‌زیری پێشمه‌رگه به‌شداربوو له ڕێوره‌سمی ئاڵۆگۆركردنی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا، ستایشی ڕۆڵی باڵای جه‌نه‌ڕاڵ لیهی ¬- مان كرد، كه له ماوه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ی وه‌ك فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و سوریا؛ وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند؛'' جه‌نه‌ڕاڵ لیهی، دڵسۆزانه پاڵپشتی و پشتیوانی به‌رده‌وامی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه بووه. بۆ ئه‌ركی داهاتووی پیرۆزباییمان لێكرد‌و هیوای سه‌ركه‌وتنمان بۆ خواست، دڵنیاین له هه‌ر پایه‌كدابێت دڵسۆزی خه‌ڵكی كوردستان و هێزی پێشمه‌رگه ده‌بێت''.
هه‌ر له‌و مه‌راسیمه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه و ئه‌فسه‌رانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه پێشوازییان له عه‌مید كیڤن جی.لامبرت كرد، كه وه‌ك جێگره‌وه‌ی جه‌نه‌ڕاڵ لیهی، له عیراق و سوریا ده‌ستبه‌كارده‌بێت، وه‌زیری پێشمه‌رگه هیوای سه‌ركه‌وتن و به‌رده‌وامی بۆ خواست له ئه‌ركی نوێێداو رایگه‌یاند كه ''ئومێدمان وایه په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق و هه‌رێمی كوردستان زیاتر به‌ره‌وپێشبچێت، به تایبه‌ت له سه‌رخستنی پرۆسه‌ی چاكسازی له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه؛ ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان زیاتر هاوكارمان بن و به‌رده‌وام بن له پاڵپشتی هێزی پێشمه‌رگه''.
له كۆتایی سه‌ردانه‌كه‌دا، وه‌زیری پێشمه‌رگه سه‌ردانی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غداد و قیاده‌ی عه‌مه‌لیاتی موشته‌ره‌كه‌ی كرد. له نزیكه‌وه ده‌رباره‌ی لێكتێگه‌یشتنی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی فیدڕاڵ و پرسی مووچه‌ی هێزی پێشمه‌رگه و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و جموجۆڵی تیرۆریستانی داعش و دۆخی ئه‌منی ناوچه‌كه؛ گفتوگۆیان كرد.
PM:10:55:21/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1268
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت