شاخه‌وان عه‌بدوڵا: هیچ كات بروام به به‌ڵێن و گفته‌كانی به‌رپرسانی به‌غدا نییه
وێستگه‌نیوز-
شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند كه هیچ كات بروام به‌به‌ڵێن و گفته‌كانی به‌رپرسانی به‌غدا نییه، ده‌شڵێت: "باشترین بڕیار كشانه‌وه‌یه له به‌غدا".
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له‌سه‌ر پشكی پارتی له فه‌یسبووك نووسی: "لێكه‌وته‌كانی قه‌یرانی خه‌رج نه‌كردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كه بووه‌ته بارگرانییه‌كی راسته‌قینه و زیانێكی گه‌وره بۆ ژیانی هاوڵاتیان و، دووباره‌بونه‌وه‌ی هێرشه تیرۆریستییه‌كان بۆ سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتیی و ژیارییه‌كان له هه‌رێم و، په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دۆست، دیارترین ئه‌و پرس و بابه‌تانه بوون، كه له دیداره‌كانماندا له‌گه‌ڵ باڵیۆزانی هه‌ریه‌ك له وڵاتانی (ئۆسترالیا و رۆمانیا و روسیا) گفتوگۆمان له‌باره‌وه كرد".
له‌سه‌ر ئه‌م پۆسته‌ش فۆڵۆوه‌رسه‌كانی چه‌ندین كۆمێنت و پرسیاریان ئاراسته كردووه، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا ، شاخه‌وان عه‌بدوڵا ده‌ڵێ: "باشترین بڕیارێك به‌لای منه‌وه كشانه‌وه‌یه له‌به‌غداد، خۆزگە ئەو بڕیارە دەدرا".
ده‌شڵێت: "من هیچ كات بروام به‌به‌ڵێن و گفته‌كانیان نییه به‌ڵام به‌رده‌وامیشین دیاره دوای هێرشه درۆنییه‌كان و بڕیاره‌كه‌ی توركیا ده‌بێت پیداچوونه‌وه بكرێت به‌و لێكتێگه‌یه‌شتنه"ی له‌نێوان هه‌ولێر و به‌غدا كراوه.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راشیگه‌یاندووه كه "له‌ژیانمدا هێنده‌ی ئه‌م ماوه‌یه له‌كه‌س نه‌پاڕامه‌ته‌وه، له‌پێناو مووچه‌خۆران ئه‌وه‌م كردووه، هه‌رچه‌ند پێم وایه به‌بێ بڕیارێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه ئه‌م پرسه چاره‌سه‌ر ناكرێت".
PM:09:28:21/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 1280
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت