"به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی هه‌رێم بۆ 81 هه‌زار به‌رمیل له رۆژێكدا دابه‌زیوه"
وێستگه‌نیوز-
كه‌ناڵ 8 له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراقه‌وه بڵاویكرده‌وه كه "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ لیژنه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق كه راسپێردرابوون بۆ لێكۆڵینه‌وه له توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی كوردستان، كاره‌كانیان كۆتاییهات و راپۆرتی خۆیان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وت كرد".
سه‌رچاوه‌كه‌ی كه‌ناڵ 8 كه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، ده‌ڵێت: "له راپۆرتی لیژنه‌كه‌دا هاتووه، به‌هۆی هێرشی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان، هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا توانای به‌رهه‌مهێنانی 81 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی له رۆژێكدا هه‌یه".
ئاماژه‌شی به‌وه‌داوه كه "به‌وپێیه‌ی له رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غداددا هاتووه، له‌و بڕه نه‌وته‌ی كه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت 50 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی بۆ ناوخۆ به‌كاردێت، ئێستا هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێت ته‌نیا 31 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی رۆژانه له رێگه‌ی سۆمۆوه هه‌نارده بكات".
ئه‌و كه‌ناڵه راشیگه‌یاندووه كه "سبه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق به نووسراوێكی فه‌رمی، راپۆرتێك ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی عێراق ده‌كات و ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌یان بۆ ره‌وانه ده‌كات".
ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه دێت كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌هۆی هێرشی سه‌ر كێڵگه نه‌وتییه‌كان، توانای به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت كه‌مبووه‌ته‌وه.
PM:09:54:20/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 672
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت