زانیاریی نوێ لەبارەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان ئاشکرادەکرێت


وێستگەنیوز-

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز ئاشکرایکردووە، دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیک نییە.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزبێت کە لەزاری چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە وەریگرتووە، "دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نزیک نییە".

هەروەها سەرچاوەیەک لە کۆمەڵەی پیشەسازیی نەوتی هەرێمی کوردستان "ئەپیکۆر" بە رۆیتەرزی راگەیاندووە، "دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت، پەیوەستە بە هەبوونی رێککەوتنێکی نووسراو".

سەرچاوەیەکیش لە کۆمپانیای کار گروپ بۆ رۆیتەرز ئاماژەی بەوەداوە، "تاوەکو ئێستا هیچ ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان نەکراوە".

بەپێی رێککەوتنی نوێی نێوان بەغدا و هەرێم کە لەلایەن هەردوولاوە پەسەندکرا، بڕیارە هەرێم رۆژانە 230 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی سۆمۆ بکات.


PM:07:02:18/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 2156 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت