هاوپه‌یمانی 19: 24 كاتژمێر تێپه‌ڕی و كه‌س له‌سه‌ر هێرش كردنه‌سه‌ر شوان سابیر ده‌ستگیر نه‌كرا
وێستگه‌نیوز-
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 به توندی ئیدانه‌ی هێرش كردنه سه‌ر لێكۆڵه‌ری دادی و ره‌خنه‌گر و چالاكوانی مافی مرۆڤ شوان سابیر گه‌ردی ده‌كات، و داوا له وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له‌م رووداوه بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران و له سزا ده‌ربازیان نه‌بێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "كاتژمێر 1ی پاشنیوه‌ڕۆی چوارشه‌ممه 16ی ته‌مووز 2025، له شه‌قامی 150 مه‌تری شاری هه‌ولێر، به‌رانبه‌ر گوندی ئیسپانی2، سێ ئۆتۆمبێل رێگه به شوان سابیر ده‌گرن، پاشان له هه‌موو لایه‌كه‌وه په‌لاماری ده‌ده‌ن".
شوان سابیر به تۆڕی هاوپه‌یمانی19ی راگه‌یاند كه "دوو ئۆتۆمبێلیان هاته به‌رده‌مم، ئه‌وی تریان له دواوه لكاندی به ئۆمبێله‌كه‌مه‌وه تا رێگه‌ی ده‌ربازبوونم نه‌بێت".
شوان سابیر ده‌ڵێت: "له هه‌ر سێ ئۆتۆمبێله‌كه‌وه شه‌ش یا حه‌وت كه‌س ده‌بوون به بۆكس و كلكه ده‌مانچه په‌لاماریان دام و ده‌یانویست له ئۆتۆمبێله‌كه‌م دابه‌زم",
وتیشی: " پاش ئه‌وه ماندوو بوون له لێدانم و پێیان گووتم، جارێكی تر قسه به حكومه‌ت نه‌ڵێیت".
شوان سابیر پاش ئه‌وه‌ی كه له به‌شی فریاكه‌وتنی خێرای نه‌خۆشخانه‌ی رزگاری چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت، ده‌چێت له بنكه‌ی پۆلیسی پێرزین، داوای یاسایی تۆمار ده‌كات و دادوه‌ر وته‌ی لێ وه‌رده‌گرێت، ئه‌وه 24 كاتژمێر به‌سه‌ر رووداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕیوه جارێ كه‌س له‌سه‌ر ئه‌م رووداوه ده‌ستگیرنه‌كراوه.
شوان ده‌ڵێت: "شه‌قامه‌كه ته‌نراوه به كامێرای چاودێری حكومه‌ت و كامێرای تایبه‌تی پرۆژه‌كان".
شوان سابیر گه‌ردی، سه‌رۆكی تۆڕی دادپه‌روه‌ری بۆ به‌ندییه‌كان له عێراق، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی ئه‌میندارانی رێكخراوی فریاكه‌وتنی میلی (PAO)، هه‌روه‌ها لێكۆڵه‌ری دادییه له سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتی هه‌رێمی كوردستان.
شوان سابیر گه‌ردی، رۆژی دووشه‌ممه، 3ی ئازاری 2014، به‌هۆی دانانی پۆستێك له‌سه‌ر لاپه‌ره‌كه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی، له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر تۆماركرا. هه‌ر ئه‌و رۆژه له لایه‌ن دادگای هه‌ولێره‌وه فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچوو. چوار رۆژ له گرتوخانه‌ی مه‌حه‌ته ده‌ستبه‌سه‌ركرا.
ئه‌و كات سه‌نته‌ری میترۆ و رێكخراوی CDO، له‌شاری سلێمانی گردبوونه‌وه‌یه‌كیان رێكخست و داوای ئازادكردنیان كرد.
تۆڕی هاوپه‌یمانی 19 به توندی ئیدانه‌ی هێرشكردنه سه‌ر لێكۆڵه‌ری دادی و ره‌خنه‌گر و چالاكوانی مافی مرۆڤ شوان سابیر ده‌كات و داوا له وه‌زیری ناوخۆ ده‌كات لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جدی له‌م رووداوه بكه‌ن بۆ ئاشكراكردنی تاوانباران و له سزا ده‌ربازیان نه‌بێت.
تۆڕی هاوپه‌یمانی19، له كۆمه‌ڵێك رێكخراوی داكۆكیكارانی مافی مرۆڤ، پێكهاتووه، سه‌نته‌ری میترۆ سه‌رپه‌رشتی ده‌كات، داكۆكی له پرنسیپه‌كانی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ و به‌ڵگه‌نامه نێوده‌وڵته‌ییه‌كانی تری تایبه‌ت به ماف و ئازادییه‌كان ده‌كات، به تایبه‌تیش به‌ندی 19ی جاڕنامه‌كه.
PM:02:26:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 620
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت