عه‌لی حه‌مه ساڵح: مووچه‌ی مانگه‌كانی 5 و 6 دێت
وێستگه‌نیوز-
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێستی نیشتمانی رایگه‌یاند كه عێراق هیچ مه‌رج و داواكارییه‌كی نوێی نییه بۆ رێككه‌وتن و ناردنی مووچه، ده‌شڵێت: "هیواموایه، ئه‌م درۆنانه گرفت دروست نه‌كه‌ن".
سه‌رۆكی ره‌وتی هه‌ڵوێست له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "هه‌رێم كۆی نه‌وتی خۆی ده‌دات (بڕ دیاری نه‌كراوه) جگه له 50 هه‌زار به‌رمیل بۆ پێداویستی ناوخۆ… ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق، وتی ئه‌م (50 هه‌زار) ه كه‌مه، له نه‌وتی كه‌ركوك(15 هه‌زار به‌رمیل) ده‌درێته هه‌رێم. (له‌سه‌ر داوای ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم بوه)".
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح ده‌ڵێت: "عێراق به‌به‌نزین و نه‌وتی سپی ده‌عمی هه‌رێم ناكات. كه‌واته: ده‌بێت هه‌رێم سوته‌مه‌نی به‌نرخی پشتیوانی بداته خه‌ڵك وه‌ك عێراق..".
ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو كه "بۆ مانگی (5 و 6) هه‌رێم بۆ هه‌رمانگێك (120 ملیار دینار) ده‌نێرێت، موچه‌ی ئه‌و دوو مانگه دێت. بۆ مانگه‌كانی دواتر دیوانی چاودێری دارایی به‌غداو هه‌ولێر لێكۆڵینه‌وه له داهات ده‌كه‌ن و 50٪ داهات ده‌گه‌ڕێته‌وه".
روونیشیكردووه‌ته‌وه كه "پرۆسه‌ی (ته‌وتین) به‌رده‌وام ده‌بێت (ورده‌كاری نه‌دراوه له‌مه‌به‌ست و شێواز و كات).
عه‌لی حه‌مه‌ساڵح راشیگه‌یاندووه كه "كۆمپانیاكان 16 دۆلاریان ده‌درێتێ تاوه‌كو تێچووی به‌رهه‌مهێنان دیاری ده‌كرێت. هیواموایه، ئه‌م درۆنانه گرفت دروست نه‌كه‌ن".
PM:12:31:17/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 2780
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت