عه‌زیز ئه‌حمه‌د: به‌بێ نه‌وت هه‌رێم و ژێرخانه‌كه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر مه‌ترسییه‌وه
وێستگه‌نیوز-
عه‌زیز ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له پلاتفۆڕمی (x) نووسیویه‌تی: "به‌هۆی هێرشی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی میلیشیا تاوانكارهكانهوه، هه‌رێمی كوردستان نزیكه‌ی 200 هه‌زار به‌رمیل به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی له‌ده‌ستداوه".
عه‌زیز ئه‌حمه‌د ده‌ڵێت: "پێنج كێڵگه‌ی نه‌وت زیانیان به‌ركه‌وتووه، له‌نێویاندا دوو كێڵگه‌ی نه‌وت كه له‌لایه‌ن كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن".
ده‌شڵێت: "حكومه‌تی هه‌رێم پێشوازی له وه‌به‌رهێنان و كۆمپانیاكانی ئه‌مریكا كرد. ئێستا هه‌مان ئه‌و وه‌به‌رهێنه‌رانه له هه‌ڵمه‌تێكی به‌رنامه‌بۆداڕێژراودا پاڵیان پێوه‌ده‌نرێت بۆ ده‌ره‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له ڕووی ئابوورییه‌وه ئێمه بخنكێنن".
ئه‌و به‌رپرسه ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه "به‌بێ نه‌وت مانه‌وه‌ی هه‌رێم و ژێرخانه‌كه‌ی ده‌كه‌ونه ژێر مه‌ترسییه‌وه".
نووسیویشیه‌تی "هاوبه‌شه ئه‌مریكییه‌كانمان له مێژه ئامرازه‌كانی به‌رگریكردن له وزه و ژێرخانی مه‌ده‌نیمان پێناده‌ن. ئێمه ئێستا پێویستمان پێیانه بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیده‌رمان بن له به‌رگریكردن له خۆمان".
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینگه‌ی مه‌سرور بارزانی راشیگه‌یاندووه كه "ئێمه به ته‌واوی ده‌زانین كێ له پشت ئه‌م هێرشانه‌دایه و له كوێوه دێن".
PM:11:12:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 764
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت