كه‌سێك له كاتی مه‌له‌كردندا له به‌نداوی باوه‌شاسوار خنكا
وێستگه‌نیوز-
به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان رایگه‌یاند كه كه‌سێك له كاتی مه‌له‌كردندا له به‌نداوی باوه‌شاسوار له قه‌زای كفری خنكا.
عه‌قیدی مافپه‌روه‌ر عه‌لی جه‌مال قدووری به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی گه‌رمیان له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌ڵێت: "ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه كه‌سێك به‌ناوی (وریا كه‌ریم عه‌زیز) له‌دایكبووی 1985 له‌نێو ئاوی باوه‌شاسوار له‌قه‌زای كفری خنكا".
راشیگه‌یاند كه "له‌ئێستادا ته‌رمی ناوبراو به‌مه‌به‌ستی توێكاری ڕه‌وانه‌ی پزشكی دادی قه‌زای كه‌لار ده‌كرێ و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌سه‌رچۆنێتی ڕوداوه‌كه ده‌كات".
PM:09:12:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 248
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت