ئه‌پیكور: نه‌وت له‌ڕێی بۆرییه‌وه هه‌نارده ناكه‌ین تا داواكارییه‌كانمان جێبه‌جێ نه‌كرێت
وێستگه‌نیوز-
كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور) داواكارییان بۆ هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێم هه‌یه و وته‌بێژه‌كه‌شیان ده‌ڵێ تا داواكارییه‌كانیان جێبه‌جێ نه‌كرێت، نه‌وت هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێی بۆری عێراق - توركیاوه هه‌نارده ناكه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 16ی ته‌مموزی 2025، مایڵز كاگینز وته‌بێژی كۆمه‌ڵه‌ی پیشه‌سازیی نه‌وتی كوردستان (ئه‌پیكور) وتی: "تاوه‌كو رێككه‌وتنێكی نووسراو بۆ پاراستنی گرێبه‌سته‌كانمان و دانه‌وه‌ی نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلار قه‌رزمان له‌گه‌ڵ نه‌كرێت، ئاماده نین نه‌وت له رێگه‌ی بۆریی عێراق - توركیاوه هه‌نارده بكه‌ینه‌وه".
كاگینز ده‌ڵێت: "ئه‌ندامانی ئه‌پیكور به تووندی سه‌ركۆنه‌ی هێرشه‌كان ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر شوێنه بازرگانییه‌كانی به‌رهه‌مهێنانمان. ئه‌م هێرشانه هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر هێزی كاری عێراقی".
ده‌شڵێت: "داوا له حكومه‌تی عێراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین لێكۆڵینه‌وه‌ی ده‌ستبه‌جێ بكه‌ن و وه‌به‌رهێنانه‌كانمان بپارێزن".
جه‌ختی له‌وه‌شكرده‌وه كه هێرشه‌كان كاریگه‌رییان له‌سه‌ر دانوستاندنه‌كان نابێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "گفتوگۆی چڕ له‌نێوان هه‌موو لایه‌نه‌كان به‌رده‌وامه".
سه‌باره‌ت به داواكارییه‌كانیان، كاگینز بۆ رووداو وتی "كۆمپانیاكانمان رێككه‌وتنێكی نووسراویان ده‌وێت كه گه‌ره‌نتیی شایسته داراییه‌كانیان بكات؛ چ بۆ ئه‌و قه‌رزه‌ی كه هه‌یانه و وه‌ریان نه‌گرتووه‌ته‌وه، چ بۆ شایسته‌كانی داهاتوو".
راشیگه‌یاند كه "كۆمپانیا ئه‌ندامه‌كانی ئه‌پیكور نزیكه‌ی یه‌ك ملیار دۆلاریان وه‌ك شایسته‌ی دارایی وه‌رنه‌گرتووه" و پێشنیازی كرد كه "ئاسانترین رێگه ئه‌وه‌یه كه كۆمپانیاكان نه‌وتێكی زیاتریان بۆ فرۆشتن پێبدرێت كاتێك نه‌وت هه‌نارده ده‌كرێته‌وه. ئێمه‌ش به‌پێی كات نه‌وته زیاده‌كه ده‌فرۆشین تاوه‌كو قه‌رزه‌كانمان وه‌رده‌گرینه‌وه."
ئه‌م لێدوانه له كاتێكدایه كه دوای زیاتر له دوو مانگ و نیو دواكه‌وتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشینانی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له‌سەر لە یەکتر تێگەیشتنی نوێ لەگەڵ بەغدا تایبەت بە مووچە و شایستە داراییەکان و تا ئێستاش به‌غدا هیچ لێدوانێكی له‌سه‌ر ره‌زامه‌ندییه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم نه‌داوه.
PM:04:43:16/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 388
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت