پێشەوا هەورامانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی ڕێککەوتنی سەرەتاییان لەبارەی ناردنی مووچە کردووە


وێستگەنیوز_

پێشەوا هەورامانی رایدەگەیەنێت، هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و فیدراڵی، ڕێککەوتنی سەرەتاییان لەبارەی داهاتی نانەوتی و نەوت کردووە و بە گوێرەی ڕێککەوتنەکە، حکوومەتی فیدراڵی مووچەی ئەم چەند مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات.

چوارشەممە، 16ـی تەمووزی 2025، پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە میدیای پارتی راگەیاندووە، "سەرۆک وەزیران مەسرور بارزانی لێکتێگەیشتنی هەردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لەبارەی نەوت و داهاتی نانەوتی بردووەتە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران و دوای تاوتوێکردن، ئەنجوومەنی وەزیران ڕەزامەندی لەسەر لێکتێگەیشتنەکە داوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "لێکتێگەیشتنەکە لەبارەی داهاتی نانەوتی و نەوتە و وەک دەستپێک، حکومەتی فیدراڵی مووچەی ئەم چەند مانگەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەدات". 

باسی لەوەشکردووە: دوای ئەم لێکتێگەیشتنە، هەردوو حکومەت دەچنە نێو ڕێککەوتنێکی فراوانترەوە، ئەوەی کراوە ڕێککەوتنێکی سەرەتاییە. 


PM:12:59:16/07/2025


ئه‌م بابه‌ته 1384 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت

هەواڵی پەیوەندیدار

زۆرترین خوێندراو