سامانە سروشتییەکان: مەبەست لەم هێرشە تیرۆیستییانە لێدانە لە ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان
وێستگەنیوز_
وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت: سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەمە 16ـی تەمووزی 2025 لە ڕێگای درۆنی بۆمبرێژکراوەوە ژمارەیەک 'هێرشی تیرۆریستی' کرایە سەر کێڵگەکانی نەوتی تاوکێ و پێشخابوور و عین سفنی لە ئیدارەی سەربەخوی زاخۆ و قەزای شێخان سەر بە پارێزگای دهۆک؛ هەرچەندە هێرشەکان زیانی گیانیی نەبووە، بەڵام زیانێکی زۆر بە ژێرخانی کێڵگەکان کەوتووە.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان "بە توندی ئەم هێرشە تیرویستییانە ئیدانە و شەرمەزار دەکات، کە مەبەست لێدانی ژێرخانی ئابووری هەرێمی کوردستان و دروستکردنی مەترسییە لە سەر سەلامەتیی کارمەندانی مەدەنیی کەرتی وزە."
سامانە سروشتییەکان دەڵێت: وەزارەتمان بانگەوازی هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە حکومەتی فیدراڵی و کومەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات کە بە زووترین کات بێنە سەر خەت بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی مەدەنی و ئەمنیەتی وزە و ڕێگریکردن لە هێرشی دیکە بۆ سەر کەرتی وزەی کوردستان.
"وەزارەتی سامانە سروشتییەکان هەموو هەوڵێکی خۆی بۆ پاراستنی گیانی کارمەندانی کەرتی وزە و پێگەی ستراتیجیی خۆی لە دابینكردنی سەقامگیریی وزە لە ناوچەکە و جیهان دەدات". ئەمەش لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە.
AM:09:52:16/07/2025
ئهم بابهته 1420
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت