کۆمپانیای DNOی نەرویجی: بە شێوەیەکی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتمان لەو دوو کێلگەی هێرشیان کرایەسەر راگرت
وێستگەنیوز_
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە سێ تەقینەوە لە هەردوو کێڵگەی تاوکێ و پێشخابوور روویاندا، کۆمپانیای DNOی نەرویجی رایگەیاند، بە شێوازی کاتی بەرهەمهێنانی نەوتیان لەو دوو کێڵگەیە راگرتووە، .
کۆمپانیاکە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، یەکێک لە تەقینەوەکان لە کۆگایەکی نەوتی بچووک روویداوە لە کێڵگەی تاوکێ، تەقینەوەی دیکە لە دامەزراوەکانی بەرهەمهێنان بووە لە کێڵگەی پێشابوور.
هیچ زیانێکی گیانی لە تەقینەوەکاندا نەبووە و کۆمپانیاکەش سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە و دەڵێت، دوای هەڵسەنگاندنەکان بۆ زیانەکان، دەست بە بەرهەمهێنانی نەوت دەکەنەوە.
پێشتریش دژە تیرۆری کوردستان رایگەیاند، "بەگوێرەی زانیارییەکانی دژە تیرۆر، بەیانیی ئەمڕۆ چوارشەممە لە کاتژمێرەکانی 6:00 و 6:15، لە رێگەی دوو درۆنی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی کۆمپانیای DNO لە پێشخابوور لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
ئاماژەی بەوەش کرد، "لە کاتژمێر 7:00 لە رێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر کێڵگەی نەوتیی DNO لە تاوکێ لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ".
AM:09:34:16/07/2025
ئهم بابهته 368
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت