نووسینگەی سەرۆک وەزیران: بافڵ تاڵەبانی و سوودانی پرسی رادەستکردنی داهات و مووچەی فەرمانبەرانیان تاوتوێ کرد
وێستگەنیوز_
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەڵێت: محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، پێشوازی لە سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان کرد و تێیدا "تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و دۆسیەی نیشتیمانیان کرد".
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران پێشوازی كرد لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانى کوردستان و لە میانەی دیدارەکەدا تاوتوێی کۆمەڵێک پرس و دۆسیەی نیشتیمانی کرا، هەروەها باس لە پرسی رادەستکردنی داهاتی نەوت و نانەوتی هەرێمی کوردستانی عێراق و مووچەی فەرمانبەرانی کرا".
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، "گرنگی هەماهەنگی و کارکردن بۆ چارەسەرکردنی دۆسیە هاوبەشەکان، بە گوێرەی چوارچێوە دەستووری و یاساییە کارپێکراوەکان و بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی" بەشێکی دیکەی گفتوگۆکان بووە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە بەشێکی تری دیدارەکەدا پێداچوونەوە بە ئامادەکارییە بەردەوامەکان کرا، بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە وادەی دیاریکراوی خۆیدا، و پێویستە ئەنجامەکانی گوزارشت لە خواستی ڕاستەقینەی گەلی عێراق بکات، ئەمەش لە ڕێگەی هەڵبژاردنی نوێنەرانیانەوە بۆ ئەنجوومەنی نوێنەران".
PM:10:59:15/07/2025
ئهم بابهته 1476
جار خوێنراوهتهوه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت