سه‌باح نو‌عمان: سودانی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد لێكۆڵینه‌وه له هێرشه‌كانی سه‌ر 2 كێڵگه نه‌وتییه‌كه له هه‌رێم بكه‌ن
وێستگه‌نیوز-
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه سه‌باح ئه‌لنوعمان وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "به فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرش كرایه سه‌ر دوو كێڵگه‌ی نه‌وتی له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش هه‌ڕه‌شه‌ی ڕاسته‌وخۆیه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراقییه‌كان و هێرشكردنه سه‌ر هه‌وڵه‌كانی ده‌وڵه‌ته بۆ چه‌سپاندنی سه‌قامگیری و پێشخستنی و گه‌شه‌پێدان".
سه‌باح ئه‌لنوعمان ده‌ڵێت: "سروشت و كاتی ئه‌م كرده‌وه تاوانكاریانه ئاماژه‌ن بۆ مه‌به‌ستی خراپه‌كارانه كه ئامانج لێی تێكدانی دۆخه‌كه و زیانگه‌یاندن به عێراق و دامه‌زراوه گرنگه‌كانیه‌تی".
ئاشكراشیكرد كه "محه‌مه‌د شیاع سودانی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی راسپارد لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی به‌په‌له و هه‌مه‌لایه‌نه ده‌ستپێبكه‌ن بۆ ده‌ستنیشانكردنی لایه‌نه‌كانی پشت ئه‌م هێرشانه و رێوشوێنی توندوتۆڵ بگرنه‌به‌ر بۆ لێپرسینه‌وه له‌وانه‌ی به‌شدارن به‌بێ دوودڵی و نه‌رمی نواندن".
وته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دووپاتی ده‌كاته‌وه كه "حكومه‌تی عێراق رێگه به هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك نادات بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق و هه‌موو ڕێوشوێنێكی پێویست ده‌گرێته‌به‌ر بۆ پاراستنی دامه‌زراوه‌كانی و به‌هێزكردنی سیسته‌می به‌رگری و ڕێگریكردن له دووباره كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره كارانه و پاراستنی سه‌روه‌ری عێراق و پاراستنی مافی گه‌له‌كه‌ی".
PM:05:52:15/07/2025
ئه‌م بابه‌ته 464
جار خوێنراوه‌ته‌وه
لێرەوە کۆمێنت بنوسە لە فەیسبوک دەردەکەوێت